ئالا
plus4
پێش 4 مانگ

ڕۆژی 12/17 هەموو ساڵێک، بەڕۆژی ئاڵای کوردستان دەستنیشانکراوەو لەقوتابخانەو خوێندنەگەو دامودەزگا حکومی و ئەهلییەکان ئاڵا هەڵدەکرێت و چالاکیی هەمەچەشن دەکرێت.

دەستنیشانکردنی ئەم بۆنەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەڕۆژی 17 ی کانوونی یەکەمی ساڵی 1945 قازی محەمەدو ئەندامانی بوونیاتنەری یەکەم دەوڵەتی کوردستان، ئاڵای كوردستانیان لەشاری مەهاباد هەڵکرد.

لەڕۆژی 2004/6/19، پەرلەمانی كوردستان بەبڕیاری 48، ڕۆژی 17 ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێكی بەڕۆژی ئاڵای كوردستان‌ دەستنیشانکرد.