
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ
ئەمڕۆ ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازیی خوێندنی کوردی کۆبووەوەو پارێزگایی کەرکوک باسی لەهەوڵەکانی ئیدارەی کەرکوک سەبارەت بەتەوتینکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرکوک کرد.
ڕێبوار تەها: داوا دەکەین مووچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک تەوتین بکرێت.
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک: بۆ تەوتینکردنی مووچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک، نووسراومان ئاراستەی سودانی کردووە، ئەویش نووسراوەكەی ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە كردووە.
ڕێبوار تەها: لەئێستادا لەسەر هێڵین تابتوانین مووچەی مامۆستایانی سەر بەوەزارەتی پەروەردەی هەرێم، میلاكی پەروەردەی كەركوك تەوتین بكرێن و لەبانكەكانی شارەكەدا مووچەکانیان وەربگرن.
ڕێبوار تەها: مامۆستایەکی لەسەر میلاکی حکومەتی عێراق هەموو مانگێک مووچەکەی وەردەگرێت، بەڵام مامۆستایەکی سەر میلاکی هەرێم بەسێ مانگ جارێک مووچەیەک وەرناگرن.
ڕێبوار تەها: پێویستە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم لەموعاناتی مامۆستایانی خوێندنی کوردی تێبگەن و ئاگاداری دۆخی ژیانیان بن.
ڕێبوار تەها: ئەوەی لەکەرکوک دەگوزەرێت قورسە.
ڕێبوار تەها: ئێمە هەموو ڕێگەیەک دەگرینەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی کەرکوک.
ڕێبوار تەها: با بەرپرسانی حکومەتی هەرێم ئاگاداربن، مامۆستایانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان هاوشێوەی مامۆستایەکی هاوڕێیان مووچەکانیان لەکاتی خۆیاندا وەرناگرن، ئەمەش کاریگەریی لەسەر دەروونی مامۆستایان دروستکردووە.
ڕێبوار تەها: نەدانی مووچە لەکاتی خۆیدا بەمامۆستایان، کاریگەری لەسەر ئەداو ئاستی خوێندنی کوردی لەکەرکوک دروستدەکات.
مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک: مامۆستایان بەگیرفانی بەتاڵەوە ناتوانێت دەوام بکەن.
مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک: مامۆستایان لەدۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا ژیان دەگوزەرێنن.
مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک: لەئێستادا بەشێک لەمامۆستایانی خوێندنی کوردی لەناوەندەکانی خوێندن لەکەرکوک بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتیان ڕاگەیاندووە.