plus4
پێش 10 مانگ
لەنەخۆشخانەی گشتی کەرکوک، تیمێکی پزیشکی توانیان نەشتەرگەرییەکی خێرا بۆ نەخۆشێک ئەنجام بدەن کە بەهۆی بونی دوو بەردی گەورە لەمیزەڵدانی خەریک بوو گیان لەدەست بدات.
مەحمود جومرد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت: نەخۆشەکە لەتەمەنی 60 ساڵیدا بوو، گورچیلەکانی خەریکبوو لەکار بکەون، فشاری خوێنی بەرزبون و لێدانی دڵی تێکچوبوو، خوێنشی تووشی ژەهراوی بون ببوو، دەرکەوت دوو بەردی گەورە لەمیزەڵدانیدان، نەشتەرگەریەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدراو لەمردن رزگارکرا.
تیمە پزیشکییەکە پێکهاتبوون لە ( د. عەلی سەهران خورشید- پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلەو میزەڵدان، د. عەبدولکەریم- پزیشکی سڕکردن، د. حەلا- یاریدەدەری پزیشکی نەشتەرگەری، محەمەد اسغەرو ئارام- یاریدەدەری پزیشکی سڕکەر)





