طوز
plus4
پێش 4 مانگ

دوای ئەوەی دەمەقاڵە لەنێوانیان رودەدات، پزیشکێکی نەخۆشخانەی خورماتوو سێ چەقـ.ــۆ لەنەخۆشێک دەدات و هەڵدێت.

بەپێی زانیارییەکان، نەخۆشەکە سەردانی بەشی تیشکی نەخۆشخانەکەی کردووە و لەگەڵ پزیشکی تیشکەکە بوەتە دەمەقاڵێی و شەڕەکە گەورە بوەتەوە.

پزیشکەکە سێ چەقــ.ـۆی وەشاندووە کە بەر گورچیلەی نەخۆشەکە کەوتووەو خۆشی هەڵاتووە.

نەخۆشەکەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی داقوق لەسنوری کەرکوک و لەژێر چاودێری چڕدایە.