
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ
ئەحمەد کەرکوکی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەگشتیەکان و رێکخراوەکان رایگەیاند: هەر ڕێکخراو و کەسایەتیەک مۆڵەتی ئەنجومەن و پارێزگای کەرکوکی نەبوو بۆ وەرگرتنی هاوکاری بەهیچ شێوازێک ڕێگەی پێنادرێت پارە کۆ بکاتەوە یاخود چالاکیەکنی بەردەوام پێبدات لەناو شاری کەرکوک بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی لەدژیان دەگیرێتەبەر، جا تکایە کەس هاوکاری ڕێکخراوێک یان کەسایەتیەکی دیاریکراو نەکات مۆڵەتی ئەنجومەن و پارێزگای پێ نەبێت چوونکە زۆرێک بەناوی ڕێکخراوی خێرخوازیەوە پارە کۆ دەکەنەوە و کەسیش نازانێت سەرچاوەی کۆکردنەوەی داهاتەکەیان سەر لەکوێوە دەردەکات لەداهاتویەکی نزیکیشدا وەکوو لیژنەی پەیوەندیەگشتیەکان و ڕێکخراوەکان بەرنامەیەکی گشتگیر لەم بارەیەوە پەرە پێ دەدەین.