مطار كركوك
plus4
پێش 10 مانگ

ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک دەستکرا بە فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی بەنرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق کە 100 دۆلار بە 132 هەزار دیناری عێراقییە.

بەپێی رێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراقیش، بڕی سێ هەزار دۆلار بەنرخی فەرمی دەدرێتە هەر گەشتیارێک کە لە فرۆکەخانەکانەوە گەشتی دەرەوەی وڵات دەکات.