
plus4
پێش 4 مانگ
بپێی نوسراوێک کە ئیمزای ئەحمەد کەرکوکی سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی لەسەرە ، ئەو بڕە پارەیەی لە لەپای تێکچوونی پێوەری ئاوی ماڵان لەلایەن فەرمانگەی ئاوی کەرکوکەوە لەهاوڵاتیان وەردەگیرێ یاسایی نییە.
لەنوسراوەکەدا داواکراوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەو کەیسە پێکبهێنرێ.
هەر بەپێی نوسراوەکە ، لەکاتی تێکچوونی یان زیان گەیاندن بە پێوەری ئاوی ماڵان ، لەلایەن فەرمانگەی ئاوی کەرکوکەوە بڕی 500 هەزار دینار لە ماڵەکە وەردەگیرت و دەڵێت ، ئەمە یاسایی نییە.