
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ
دکتۆر ئەحمەد کەرکوکی؛ سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند: لەپاش بەدواداچوونەکانمان و بەڕێنمایی پارێزگاری کەرکوک و بەهاوکاریی تیمەکانی شارەوانیی کەرکوک، کاری کۆنکرێتکردنی بەشێکی تری کۆڵانەکانی گەڕەکی کوردستان بەردەوامە.
دەشڵێت: هەروەک بەڵێنمان دابوو حکومەتێکی خزمەتکار بۆ کەرکوکییەکان پێکبهێنین و لەداهاتوویەکی نزیکیشدا بەرهەمی کارەکانمان بۆ هەموولایەک دەردەکەوێت.