
plus4
پێش 4 مانگ
حکومەتی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر پێدانی 430 ملیار دیناری تر بۆ سەر پارەى مووچەى هەرێم، بەوەش کورتهێنانى مووچەى سێ مانگى کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر دەکرێت.
هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی و عێراق ماوەى چەند ڕۆژێکە لەبەغدا بۆ یەکلاکردنەوەى ئەو کورتهێنانەى لەمووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەگفتوگۆدان.
هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن سەبارەت بە زیادکردنی 430 ملیار دیناری تر بۆ سەر پشکى هەرێم لەبوودجە کە تایبەتە بەمووچە.
ئەمە لەکاتێکیدایە وەزارەتى دارایی عێزاق بۆ هەریەک لەسێ مانگی کۆتایى ئەمساڵ، نزیکەى 760 ملیار دیناری دیاریکردووەو تائێستا بڕە پارەی یەک مانگی مووچەی لێ ناردووە، لێپرسراوانی هەردوولاش لێدوانی جیاواز لەوبارەیەوە دەدەن.
وەزارەتى دارایی هەرێمىش دەڵێت: مانگانە پێویستمان بەزیاتر لە 980 ملیار دینار هەیە بۆ دابەشکردنی مووچە، ئەمە بەهاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانیشەوە.
وەزارەتی دارایی هەرێمىش دەڵێت: بەناردنی ئەو 430 ملیار دینارە، کەبڕیارە سبەى گواستنەوەى پارەکە بکەوێتە بووارى جێبەجێکردنەوەو کێشەى کورتهێنانى پارەی مووچەى هەرسێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ چارەسەردەبێت، وردبینىش لە لیستى مووچەى مانگى 11 تەواو بووەو دوای ئەو 430 ملیار دینارە، بڕیارە بەغدا پارەى ئەو مانگەش بنێرێت و ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەکان دەکرێت.