ئاسؤ مامةند
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ

ئاسۆ مامەند؛ سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەمیانی بەشداری لەمەراسیمی ئاهەنگی دەرچوونی 126 ئەفسەری کەرکوک و خورماتوو بە plus4ی ڕاگەیاند: بەرنامەیەکی تۆکمەمان داڕشتووە تا لەمەولا زیاتر هانی کچ و کوڕانی کورد لەکەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بدەین بۆ پەیوەندیکردن بەکۆلێژی ئەفسەران لە عێراق، تا لەدەزگا ئەمنییەکان خزمەت بکەن.

 

وتیشی: خوێنی زۆرمان لەپێناو پاراستنی کەرکوک و خورماتوو بەخشی، بۆیە پێویستمان بەم ئەفسەرانەو زۆری تریش دەبێت لەکچان و کوڕان تا لەنێو پۆلیس و پێشمەرگەدا خزمەت بکەن و ڕۆڵیان هەبێت.