خويندني كوردى
plus4
پێش مانگێک

ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرانی قوتابخانەو خوێندنگەکانی کەرکوک وەک هەڵوێستێک لەبەرانبەر پێنەدانی موچەی دوو مانگی رابردوویان، بڕیاریاندا پێشوازی لە لیژنەی هەڵسەنگاندن نەکەن.

 

ئەو بەڕێوەبەرانەی هەڵوێستەکەیان وەرگرتووە داوا دەکەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێم سوپاس و رێزلێنانیان پێشکەش بکات کە بایکۆتی پرۆسەی خوێندنیان نەکردووە نەک هەلسەنگاندنیان بۆ بکات لەکاتێکدا بەهۆی ئەو دۆخەی بەسەریاندا سەپێندراوە، دینار لەماڵەکانیاندا نییە.