عمار اسد
plus4
پێش مانگێک

 

گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە گوایە ( عەمار بەدیع ئەسەد ) ئامۆزای بەشار ئەسەد کەوتووەتەوە دەستی هاوڵاتیان و هەڵیانواسیوە.
 
راستی روداوەکە ئەمەیە:
ئەو ڤیدیۆیە لە گوندی خربەت غەزالەی سنوری پارێزگای دەرعا تۆمارکراوە کە بابەتەکە تۆڵەسەندنەوەیە لەکەسێک پێشتر کەسێکی تری کوشتبوو.
 
ئەوەی هەڵواسراوەو لەسێدارە دەدرێت ناوی ( عەمار ئەسعەد شبلاق )ـــەو خەڵکی گوندی ( خربەت غەزالە) لەدەرعا و پێشتر بەهاوکاری کچێک، کەسێکیان کوشتووە بەناوی ( محەمەد زیاد حمێدان ).
پێش 20 رۆژ لەلایەن دادگای تاوانەکانی دەرعا سزای لەسێدارەدان بۆ هەردوو تاوانبارەکە دەرچووە، بەڵام هێشتا سزاکەیان بەسەردا نەسەپێندرابوو.
 
هەردوو تۆمەتبارەکە لە گرتووخانەی ازرع، بەندکرابون، دوێنێ لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە شکێندراوە و تۆمەتبارەکە دەرچووە.
 
ئەمڕۆ لەلایەن کەسوکاری قوربانییەکەوە، گەنجەکە دەستگیرکراوە کە ناوی ( عەمار ئەسعەدە ) و هەڵیانواسیوەو کوشتوویانە.