نةوت
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ هەفتە

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک ڕایگەیاند: بەردەوام دەبین لەدابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی کەرکوکداو بۆ هەر خێزانێک بڕی 100 لیتر، بەکارتی سووتەمەنیی ژمارە 4 دەبێت.

 

دڵنیاییش دەدات کە دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت تاسەرجەم خێزانەکانی پارێزگای کەرکوک لەبەشی دووەمی نەوتی سپی ئەمساڵ، بەپێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی کە دەوترا تاماوەیەکی دیاریکراو دابەشدەکرێت، بەڵکو دابەشکردنەکە تا ئەوکاتەیە کە دوا خێزانی کەرکوکی لێی سوودمەند دەبن.

 

لەهەنگاوێکی نوێشدا، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ بەخێرایی و بەشێوەیەکی ئاسان دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا، لەم هەفتەیەدا بڕی ئەو کەلوپەل و ئامێرانەی بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکراون بۆ وێستگەو گۆڕەپانەکان زیاد دەکات، تا هاووڵاتیان کاتێکی زۆر لەوێستگەو گۆڕەپانەکان نەمێننەوە لەچاوەڕوانی وەرگرتنی بەشە نەوتەکانیان.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر ڕۆژانە 10 تانکەر نەوت بۆ وێستگەو گۆڕەپانەکان دابین دەکرا، بەڵام لەسەر داوای دکتۆر ئەحمەد کەرکوکی؛ سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بڕەکە بۆ 25 تانکەر زیادکرا.