plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەنوسراوێکدا ( پەسەنکردن)ی نوسراوی فەرمی نێوان فەرمانگەکان هەڵدەوەشێنێتەوە، دەشڵێت " لەمەودوا کار بە پڕۆژەی سستمی ئەلیکترۆنی دەکرێت بۆ پەسەندکردنی نوسراوەکان."
پڕۆژەی سستمی ئەلیکترۆنی سەنتەری داتا نشتیمانیەکان، پشت بەو بارکۆدە دەبەستێت کە لەمەودوا بۆ هەموو نوسراوە فەرمیەکان زیاددەکرێت و لەرێگەی ماڵپەڕێکی تایبەت بەحکومەت کە دروستکراوە دەناسرێتەوەو نوسراوە فەرمیەکەی دەخرێتەڕوو تاوەکو هاوتای یەکتر بکرێن و لەراستی و دروستی نوسراوەکە دڵنیابنەوە.