
plus4
پێش 4 مانگ
د.ئەحمەد کەرکوکی؛ سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند: چارەسەری کەمیی بەشە نەوتی سپیی مانگانەی خێزانە کەرکوکییکان کراوە.
د.ئەحمەد کەرکوکی؛ دەڵێت: بەهۆی ئەوەی بەشی کەرکوک لەنەوتی سپیی ڕۆژانەی ماڵان تەنها 10 تانکەرەو بەشی هاووڵاتیانی کەرکوک ناکات، بڕیار بەزیادکردنی ئەو بڕە کرا.
جەختیشیکردەوە: بەهۆی کەمیی ئەو بڕە نەوتەی ڕۆژانە بۆ کەرکوک تەرخانکرابوو، زۆرجار قەرەباڵغی لەوێستگەکانی دابەشکردنی نەوت دروست دەبوو، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ قسەمان لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک کرد.
ئاشکراشیکرد: لەلایەن بەشی پڕۆسێسکردن لەبەغدا، ڕەزامەندی درا بەزیادکردنی ئەو بەشە نەوتەی ڕۆژانەی کەرکوک، لە 10 تانکەرەوە بۆ 25 تانکەر، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت تا ڕۆژانە بەشێوەیەکی ئاسانتر نەوت دابەشکرێت و زۆرترین هاووڵاتی لێی سوودمەندبن.