
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 7 مانگ
ئاسۆ مامەند؛ سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: ئیدارەی نوێی کەرکوک، چەندین پرۆژەی گرنگی ئەنجامداوە.
وتیشی: ئەو بەڵێنەی بەخەڵکماندا، جێبەجێی دەکەین، شەراکەتی راستەقینەش دەکەینە بنەمای پێکهێنانی ئەم حکومەتە.
ئاشکراشیکرد: لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کاری باشمان پێشکەش بەکەرکوک کردووە، بەڵام کاری گەورەترو خزمەتی زیاترمان بۆ کەرکوکییەکان لەپێشەو چاوەڕوان بن، لەداهاتوودا بەرهەمی ئیدارە خۆجێییەکەی کەرکوک دەبینن.
سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مووژدەیەکی بە کەرکوکییەکان داو وتی: ئەوەی تائێستا لەکەرکوک ئێمەو ئیدارەی کەرکوک ئەنجاممان نەداوە، دامەزراندنی گەنجانە، بەڵام دڵنیاتان دەکەینەوە لەکاتێکی کورتی داهاتوودا ئەو ئاواتەشتان بەدی دەهێنین و ژمارەیەکی زۆری گەنجی ئەم شارە دادەمەرێنین.
ئاسۆ مامەند ڕاشیگەیاند: لەکەرکوک، ئامانجی سەرەکیمان جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی کەرکوک و دانیشتوانی پارێزگاکەیە، ئەمەش بەئەرکی لەپێشینەی کارەکانمان دەزانین، بۆیە ئەوەی لەتواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی کەرکوک درێغی ناکەین.