
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ
كاروان یاروەیس ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەنەكانیان دراوە.
وتیشی، یاساكە 12 بڕیاری "مەجلس قیادە سەورە" هەڵدەوەشێنێتەوە كە ملیۆنێك و 500 هەزار دۆنم زەوی داگیركراو بۆ كوردو توركمان لەكەركوك و نزیك خورماتوو و خانەقین و مەندەڵی دەگەڕێتەوە.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای باری كەسێتی و ئێستاش دەنگ لەسەر پڕۆژەی یاسای لێبوردنی گشتی دەدرێت، دوای دەنگدان لەسەر ناوەڕۆكی هەرسێ پڕۆژە یاساكە، لەكۆتاییدا دەنگ لەسەر هەرسێ پڕۆژەكە بە یەك پاكێج دەدرێت.