
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ
پەرلەمانتارانی توركمان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبانگەوازێكدا بۆ هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكان و كوتلە پەرلەمانییەكان، داوا دەكەن دەنگ بەپڕۆژە یاسای گەڕانەوەی زەوی و خانوبەرەكانی كەركوك بۆ خاوەنە رەسەنەكیان بدەن كە پێشتر بە بڕیارەكانی "مەجلس قیادە سەورە " لێیان سەندراوەتەوە.
پەرلەمانتارانی توركمان رونیدەكەنەوە، پڕۆژەكە لەبەرژەوەندی یەك پێكهاتە نییە و شایستەیەكی نیشتیمانیە بۆ گەڕانەوەی مافە دزراوەكانی هەموو پێكهاتەكانی كەركوك بەبێ رەچاوكردنی ئاین و نەتەوە.
لەبانگەوازەكەدا هاتووە كە توركمان و كوردو عەرەب لەسیاسەتەكانی رژێمی لەناوچوو گەلێك ستەمیان لێكرا و ئەگەر ئێستا ئەم پڕۆژە یاسایە بخرێنە ململانێی سیاسییە و وا وێنە بكرێت كە خزمەتی لایەنێك دەكات ئەوە جارێكیتر زوڵم و ستەمە.
پەرلەمانتارانی توركمان داوا دەكەن، پەرلەمانتاران جیاوازییەكانیان بخەنە لاوە و دەنگ بەپڕۆژە یاساكە بدەن تاوەكو ببێتە پەیامێك كە وەڵاتەكە بەرەو دادپەروەری هەنگاو دەنێت.