kirkuk - maktabi syasi
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەسەرپەرشتی ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتی کۆبونەوەیەکی تایبەت لەبارەگای مەکتەبی سیاسی حزبەکە لە کەرکوک ئەنجامدرا.

 

بەپێی راگەیاندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتی، لەکۆبونەوەکەدا خالید شوانی و رزگار حاجی حەمە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و تەواوی سەرکردایەتیەکانی کەرکوک و سەڵاحەدین ئامادەبونە.

 

بەپێی زانیاریەکانی plus4 لەکۆبونەوەکەدا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی کە ئامادەی کۆبونەوەکە بونە، جەختیان کردووەتەوە کە نابێت یەکێتی سازش لەسەر ماف و داخوازیەکانی خەڵکی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بکات و دەستوریش بکاتە سەنگەری بەرگریکردن لەخەڵکی کوردستان.

 

هەروەک مەلەفی ئەمنی و خزمەتگوزاری و ئیداری تاوتوێکراوەو بەتێکڕا جیاکاری و پەراوێزخستنی کوردیان لەئیدارەدانی کەرکوک رەتکردووەتەوە.

 

لەراگەیاندراوە فەرمیەکەشدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ئاسۆ مامەند "هەفتەی یادی یەکێتی" راگەیاندووە، ئەندامانی سەرکردایەتی حزبەکەی راسپاردووە لەو هەفتەیەدا سەردانی کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان بکەن و گوێ لەداواکاری چین و توێژەکان بگرن.