ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک
ئەمڕۆ جارێکیتر وەزیری ناوخۆی عێراق عەقید ئەرکان ئەکرەم حەمیدی وەک بەڕێوەبەری کاروباری بازگەکانی کەرکوک راسپارد کە ئەفسەرێکی تورکمانە.
سەوسەن جەدوع ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڵاویکردووەتەوەو سوپاسی وەزیری ناوخۆی عێراق دەکات کە ئەفسەرەکەی ئەوانی بۆ ئەو ئەرکە راسپاردووەتەوە.
لەدوای دەستگیرکردنی عەمید مستەفا نەوزاد، جبهەی تورکمانی عەقید ئەرکان ئەکرەمی بۆ شوێنگرەوەی دەستنیشانکرد بەڵام فەرمانی وەزاری بۆ عەقید لوئەی بەیاتی دەرچوو، ئەوەش نیگەرانی تورکمانی لێکەوتەوەو داوای لابردنی فەرماندەی پۆلیسیان کرد.