ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک
شەوی ڕابردوو، هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق له زنجیره چیای حه‌مرین، هێرشێکی تووندیان کردە سه‌ر دوو حەشارگەی چەکدارانی د11عـ.ـش، ئه‌مڕۆ سوپای عێراق رایگه‌یاند، له‌و بۆردومانه‌دا 5 تیرۆرستی د11عـ.ـش كوژراون و ته‌رمه‌كانیان كهتووهتهدهست هێزه‌كانیان.
لەڕاگەیاندنێکدا شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ئاشکرایکرد: لەهێرشەکەی شەوی ڕابردووی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق کە بەفڕۆکەی جەنگیی سوپا لەزنجیرە چیای حەمرین کرایە سەر دوو حەشاگەی چەکدارانی د11عـ.ـش، ژمارەیەک ژمارەیەک چەکداری تاقمەکە کوژران.
سەر لەبەیانیی ئەمڕۆش پاش گەیشتنی ھێزە ئەمنییەکان بەناوچەکە، تەرمی 5 چەکداری د11عـ.ـشیان لەناوچەکە بەدی کرد‌و لەئێستادا هەر پێنج تەرمەکە لەژێردەستی هێزە عێراقییەکاندان کە یەکێکیان ناوی (ئەبو مەعروف)ەو سەرکردەیەکی سەربازیی تاقمەکەیە.
ئاشکراشیکرد: وێڕای خاپوور کردنی دوو حه‌شاره‌گه‌ی ئەو چەکدارانە، ده‌ست به‌سه‌ر ژمارەیەک چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئامێری په‌یوه‌ندیی تـ.ـیـرۆریستانیشدا گیراوه.