plus4
پێش هەفتەیەک
ستیفن میلەر گەورە کارمەندانی کۆشکی سپی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ترامپ بە کەناڵی فۆکس نیوسی راگەیاند : دۆناڵد ترامپ ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە یانەی (مار ئێیە لاغۆ ) لە ولایەتی فلۆریدا کە سەرۆک ترامپ خاوەنداری دەکات لە گەڵ مارک زۆکەربێرگ سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای میتا و دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک کۆبووەوە و گفتوگۆیان کرد دەربارەی پلانە ئابوریەکانی ئەمریکا لە چوار ساڵی داهاتووی ئەمریکا لە سایەی دەسەڵاتی ترامپ .
ئەمەو لە رابردوو نیوان ئەم دوو کەسایەتیە زۆر ئاڵۆزی بە خۆوە بینی گەیشتە ئەوەی مارک بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی لە ترامپ قەدەغە بکات ، دؤناڵد ترامپش لە دوتوێی کتێبێکی خۆی لە ژێر ناوی ( ئەمریکا بپارێزە ) کە ئەم ساڵ بە چاپی گەیاند نوسیبوی مارک زۆکەربێرگ کاری پیلانگێڕی ئەنجام دەدات لە دژی من ، گەر هەر کارێکی نایاسایی بکات بۆ هەتاهەتایە زیندانی دەکەم .