مامؤستاى كوردى
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک

نوێنەری مامۆستایانی خوێندنی كوردی لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای كەركوك گردبونەتەوەو یاداشتێكیان رادەستی پارێزگارو سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كرد.

 

یاداشتەكەی مامۆستایانی خوێندنی كوردی لەسێ خاڵ پێكدێت كە داوا لەئیدارەی ئێستای كەركوك دەكەن، ئەركی سەر شانی جێبەجێ بكات و بەرپرسیارێتییەكەی بگرێتە ئەستۆ و داواكارییەكانیان جێبەجێ بكات.

 

 
داواكارییەكانیان بریتین لە:
1/ گواستنەوەی راژەی مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی بۆ سەر حكومەتی فیدراڵی.

 

2/ موچەكانمان بەنیشتیمانی بكرێت و بە كیكارد لەبانكەكانی رەشید یاخود رافیدێن لەشاری كەركوك دابەشبكرێت.

 

3/ بێ بەشنەكردنی خوێندنی كوردی لەمافی و ئیمتیازاتەكان و هاوشێوەی خوێندنی عەرەبی و توركمانی و سریانی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.