ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر
ئەمڕۆ؛ لەگەڕەکی نەسری شاری کەرکوک، دوو ئافرەت بڕی شەش ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناریان لەماڵێک دەدزن.
سەرچاوەیەک لەبنکەی پۆلیسی عرووبە بە plus4ی ڕاگەیاند: دوو ئافرەت کە بەبنەچە عەرەب بوون، لەگەڕەکی نەسری شاری کەرکوک، خۆیان وەک کارمەندی سەرژمێری ناساندووەو دەچنە نێو ماڵێکەوە.
سەرچاوەکە وتیشی: ئەو دوو ئافرەتە، هێلەکی کارمەندانی سەرژمێرییان لەبەر کردووەو هەریەکەو ئایپادێکیشیان بەدەستەوە بووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد: پاش چوونە ژوورەوەیان بۆ نێو ماڵەکە، چـ.ـەقـ.ـۆیان لەخاوەن ماڵەکە دەرهێناوەو جۆرێک ماددەی هۆشبەریشیان خستووەتە سەر دەم و لووتی ژنەکەو لەهۆشیان خستووە.
پاش لەهۆشبردنی ژنی خاوەن ماڵەکە، بڕی شەش ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناریان لەماڵەکە دزیوەو هەڵاتوون.