plus4
پێش ٢ کاتژمێر
سەرژمێری سەلماندی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک لە ئۆکسجین گرنگترە !
کاوێز مەلا پەروێز ، چاودێری سیاسی و کادری پێشکەوتووی پێشووی پارتی، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەم شێوەیە باس لە سکاڵاکەی پارتی و گرنگی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دەکات ..
"چەند جارە دادگەی ئێراق، ئا ئا ئێراق سکاڵای بەرەکەی “ڕاکان” دوا دەخات، کە بە شەرمەوە ئەینووسم، جگە لە تورکمان، پارتیش بەشێکە لەو سکاڵایە!
گریمان دادگە بە دڵی پارتی و ڕاکان بریاری دا، چی ئەبێ جگە لەوەی پارێزگەرە کوردەکەی کەرکووک ئەکەوێ.
کەوتنی ئەم پارێزگەرە خزمەت بە کێ ئەکات؟ وەڵامی ئەم پرسیارە خەڵکی کەرکووک لە هەر کەسێکی تر باشتری ئەزانن. بۆیە بوون بە بەشێک لە ئەجندای تورکی، بۆ بێ بەشکردنی کورد لە بەڕێوەبردنی شارەکە، عەیبەیەکە بە تامی خیانەت.
سەرژمێری چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەوەی سەلماند کە پارێزگەرێکی کورد بۆ کەرکووک لە ئۆکسجین گرنگترە."