ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر
دوای رەتكردنەوەی ئەو لۆگۆیانەی بۆ پارێزگای كەركوك دروستكرابون و پەسەندكردنی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ كاتێكی تر دواخرا بەو پێیەی كوتای مەسیحیی پێی ناڕازی بوو.
ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەراگەیاندراوێكدا داوایەك لە هاوڵاتیانی پارێزگاكە، هونەرمەند، كەسانی پسپۆر و شێوەكاران دەكات لە دروستكردنی لۆگۆ یا دروشمی پارێزگاكە بەشداربن.
بەپێی راگەیاندراوەكەی ئەنجومەن، تا سبەی دووشەممە مۆڵەت لەبەردەستی هاوڵاتیانە نمونەی كارێكی جوان پێشكەش بكەن، گوزارشت لەمێژوو و رەسەنایەتی پێكهاتەكان و پێكەوەژیانیان بكات، بەرجەستەی گرنگی پێگەی كەركوكیش بكات لەروی مێژوو و كشتوكاڵ و ئابورییەوە .