plus4
پێش 11 مانگ
بڕیاربوو کاتژمێر 11:00ی ئەمڕۆ، دادگای قەزای ئیداری لەبارەی سکاڵاکانی پارتی و لایەنە ناڕازییەکانی عەرەب و تورکمان کۆببێتەوەو بڕیاری یەکلاکەرەوەو کۆتاییان لەبارەوە بدات.
بەڵام لەوادەی ئەنجامدانی دانیشتنەکەدا، دادگاکە بڕیاریدا بەدواخستنی دانیشتنەکەو بڕیاردان سەبارەت بەو سکاڵایانەی ئەو سێ لایەنە دژی ئیدارەی نوێی پارێزگای کەرکوک تۆماریانکردوون.
دادگای قەزای ئیداری؛ دانیشتنەکەی سەبارەت بە سکاڵاکانی پارتی و عەرەب و تورکمان بۆ 4ی کانوونی یەکەم دواخست.





