plus4
پێش ٢ کاتژمێر
دوای ئەوەی لەنزیک ماڵی پارێزگاری کەرکوک، چەند کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی، تەقە دەکەن و بەخێرایی هەڵدێن.
مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک دوای ئۆتۆمبێلەکە دەکەون و لەگەڕەکی شۆرجە دەستی بەسەردا دەگرن.
لەئێستادا شۆفێرەکە دەستگیرکراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکردووە، دوو سەرنشینەکەی تر هەڵاتوون.
لەئێستاشدا عەقید عیسام زەنگەنە؛ بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک، ڕاستەوخۆ خۆی لەشوێنی ڕووداوەکەیەو لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، دەستگیرکراوەکە داواکراوەو پێشتر هێزە ئەمنییەکان بەدوای گەڕاون.