التعداد
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیانی کەرکوک و ناوچەکانی سنووری ماددەی 140 دەکەن، تا لەقۆناغی پڕکردنەوەی فۆرمی سەرژمێری بەشداریبکەن، تا پرۆسەی سەرژمێریی گشتی تەواوبکەن.

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم لەڕاگەیاندراوێکدا، بەهاووڵاتیانی کەرکوک و ناوچەکانی سنووری ماددەی 140 دەکەن به‌شدارى بكه‌ن له‌ قۆناغى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى سه‌رژمێرى چونكه‌ قۆناغى ڕابردوو ته‌نها ژماره‌ى خێزان و ئه‌ندامانى نيشان ده‌دات له‌گه‌ڵ چه‌ند زانيارييه‌كى دیکەی به‌سوود.

دەشڵێت: پێويسته‌ فۆرمى سه‌رژمێرى پڕبكرێته‌وه‌، تابتوانن بارودۆخى ئابوورى، كۆمه‌ڵايه‌تى، په‌روه‌رده‌یی، ته‌ندروستى، ديمۆگرافى و بواره‌كانى تر بزانن.

ڕوونیشیدەکاتەوە: پڕکردنەوەی فۆرمی سەرژمێری، وەک دوا قۆناغی سەرژمێری لەچەند ڕۆژی داهاتوو، سوودى زۆری بۆ هاووڵاتیان دەبێت له‌ڕووى دابينكردنى خزمه‌تگوزارييه‌ سه‌ره‌تاييه‌كان و دانانى پلانى پته‌و بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى، بۆ ئەوەی لەتەواوی ئەو خزمەتانە سوودمەند بن کە هاووڵاتیانی کەرکوک و ناوچەکانی سنووری ماددەی 140 لێی سوودمەندن.