ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر
حکومەتی عێراق، بەڕێککەوتنی لەگەڵ چین، نزیکەی 800 قوتابخانەی نموونەیی لەسەرانسەری وڵاتەکە دروستدەکات و بەشێک لەو قوتابخانانەش لەکەرکوک دەبن.
لەوبارەیەوە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد: ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی؛ بەشێوەی ئۆنڵاین، بەشداریی لەمەراسیمی دروستکردنی 790 خوێندنگەی نموونەیی لەتەواوی عێراق کرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: تەواوی ئەو قوتابخانانەش، لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەکرێنەوەو پرۆژەکەش لەلایەن دەستەی هەماهەنگیی چینییەوە جێبەجێدەکرێت.