saetra
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ ڕۆژ

دوای دوو رۆژ لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، کەمێک پێش ئێستا 300 کارمەندی بازگەکانی کەرکوک ئازادکران و لەبەغداوە بەرێگاوەن بۆ کەرکوک دەگەڕێنەوە.

 

عەمید مستەفا بەڕێوەبەری کاروباری بازگەکان و 20 ئەفسەرو کارمەندی تر لەبەغدا هێڵدراونەتەوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

دوو رۆژ پێش ئێستا لەلایەن پۆلیسی کاروباری ناوخۆوە 320 ئەفسەرو کارمەندی بازگەکانی کەرکوک دەستگیرکران و بۆ بەغدا گواسترانەوە، تۆمەتبارن بەکارئاسانیکردن بۆ هێنانە ژورەوەی کەلوپەلی قاچاغ و وەرگرتنی بەرتیل.