السيطرات
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر

دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە، بەڕێوەبەری كاروباری بازگەكانی كەركوك و 320 كارمەندی بازگەكانی ( چیمەن، دارەمان و پردێ ) دەستگیركران و بەمەبەستی لێكۆڵینەوە بۆ بەغدا گواسترانەوە.

 

سەرچاوەیەك لەپۆلیسی كەركوك ئاشكرایكرد، دەستگیركردنی ئەو ژمارە زۆرەی پۆلیسی بازگەكان بەهۆی هێنانە ژورەوەی كەلوپەلی قاچاغ و وەرگرتنی بەرتیل بوە.

 

دەستگیركردنی بەڕێوەبەری بازگەكانی كەركوك، جبهەی توركمانی نیگەران كردووە بەو پێیەی لەسەر پشكی ئەوانەو لەراگەیاندراوێكدا داوا لەوەزیری ناوخۆی عێراق دەكەن، لێكۆڵینەوە لەگەڵ فەرماندەی پۆلیسی كەركوك بكات بەهۆی دەستگیركردنی بەرپرسی بازگەكان و 320 ئەفسەرو كارمەندی بازگەكان كە رێگەی بۆ هاتنە ژورەوەی هەزاران خێزان خۆشكرد بەبێ گرتنەبەری هیچ رێوشوێنێك بێنە شارەكەوە.