وەزیر
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

وەزیری پلاندانان دوایین پەیامی خۆی لەبارەی سەرژمێرییەوە بۆ هاونیشتمانیانی کەرکوک دەنێرێت و دەڵێت: بگەڕێنەوە بۆ شارەکەتان و غەدر لەخۆتان مەکەن.

 

دەشڵێت: شەڕی ئێمە لەسەر کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانە، بۆیە تکاتان لێدەکەم بگەڕێنەوە بۆ شارەکەتان و غەدر لەخۆتان مەکەن، غەدر لەمێژووی شارەکەتان مەکەن.

وتیشی: ئەمڕۆ دوا هەلەو لەدەستی خۆتانی مەدەن، ئێمەش هەموو ئاسانکارییەکتان بۆ دەکەین بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ شارەکەتان، بۆ کەرکوک و ناوچەکانی تریش.

ڕوونیشیکردەوە: پێویستە هەندێک کەس لەشوێنی خۆیەوە هەست بەوە بکات کە لەپێشتردا بە غەدر لەو شارە دەرکراوە، ئازادی و مافیش نادرێت، بەڵکوو وەردەگیرێت.

دەبێت هەموو کەرکوکییەک ئامادەیی ئەوەی هەبێت، گەر لەسلێمانی و هەولێر، یا دهۆک و ڕانیە بێت، هەر ئێستا بگەڕێتەوه بۆ شارەکەی خۆی، هیچ کەرکوکییەک نییە خزم و کەسێکی نەبێت لەکەرکوک.

جەختیشیکردەوە: گەر هەر کەرکوکییەکیش بگەڕێتەوە بۆ شارەکەی و جێگەیەکی نەبوو بۆی بچێت، ئێمە وەک حکومەتی هەرێم هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەرو شوێنی مانەوەی بۆ فەراهەم دەکەین، ئەمەشمان بەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی خۆمان لەهەرێم و کەرکوک وتووە.

ئەوەشی درکاند: ئەمڕۆ تا شەو دوا هەلەو لەدەستی خۆتانی مەدەن، کەرکوکی دەبێت تەنها لەکەرکوک بەشداریی سەرژمێری بکات، بۆیە تکایە بگەڕێنەوە شارەکەتان و غەدر لەخۆتان و کەرکوک و مێژووی شارەکەتان مەکەن.