فەهمی بورهان
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایگەیاند: راستە گۆشەی دیاریکردنی نەتەوە لەسەرژمێرییەکە لادراوە، بەڵام هەر هاوڵاتییەک کە فۆڕمەکەی بۆ پڕدەکرێتەوە، یەکەم پرسیار داوای کارتی نشتیمانییەکەت داوا دەکات کە سیمێکی تێدایە و داتاکەی لەوەزارەتی ناوخۆیەو ئەوەلیاتی هەر هاوڵاتییەک لەبەردەستیاندایە کە بەشەو رۆژێک نەتەوەی هەموو دانیشتووان یەکلا دەکاتەوە کە چەندی کوردو عەرەب و تورکمانە.

وتیشی، خۆم لەگەڵ ئەوەبوم گۆشەی نەتەوەی تێدا بوایە چونکە ئەگەر ئێستا چارەنوسی کەرکوک یەکلا بکەینەوە لە پێنج ساڵی تر باشتر دەبوو چونکە پرۆسەی تەعریب بەردەوامەو دواکەوتنی ئەو پرسە بۆ ئێمەی کورد خراپە.