كركوك
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نوسیوێتی، هەر بژمێرێک ناوی هەر ماڵ و کەسێک بە بیانووی جیاوازەوە تۆمار نەکات ڕاستەوخۆ بەبڕیاری پارێزگاری کەرکوک لەکارەکەی دووردەخرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئـەوەشکردووە، جگە لەوەش ئایپادەکەی دەستی بژمێرەکان فۆنتی کوردی تێدا نەبوو لەپێناوی نووسینی ناوە کوردیەکان وەکوو خۆی هەر زوو بۆی زیادکراوە.

دەشڵێت پێویستە لەسەر هەموو کوردێکی ڕەسەن هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و بگەڕێنەوە بۆ شارەکەی خۆیان و ناوی خۆیان تۆمار بکەن.