پۆلیسی کەرکوک
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

فەرماندەی پۆلیس و جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک سەرپەرشتی کۆبونەوەی ئەمنی پارێزگاکەیان کرد بۆ دانانی پلانی رۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ بەمەبەستی سەرژمێری کە رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممە جیبەجێ دەکرێت.

لەکۆبونەوەکەدا بریاردرا، هێزە ئەمنییەکان ئەرکیان پاراستنی تیمەکانی سەرژمێری دانیشتووانە، قەدەغەی هاتووچۆ دەسەپێنن، هەموو دەروازەو بازگەکان دادەخەن.

داوایانکرد، هاوڵاتیان هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بن، پابەندی بڕیارو رێنماییەکانی تایبەت بەرۆژانی سەرژمێری گشتی بن و لەماڵەکانیان بن.

فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک هەموو بەڕێوەبەرو ئەفسەرەکانی راسپارد، بازگەو دەروازەکان لەگەڵ پردەکانی ناو شار لەبەردەم هاتووچۆ دابخەن و کارئاسانیش بۆ هاتووچۆی تیمەکانی سەرژمێری و کارمەندانی تەندروستی و پزیشکی ئێشکگر و رۆژنامەنوسان بکەن.

فەرماندەی پۆلیس دوو ژمارەی گەرمی راگەیاند کە لەرودانی هەر حاڵەتێک، هاوڵاتیان دەتوانن لەو رێگایەوە پەیوەندی بکەن و داوای فریاگوزاری و بەهاناوەچون بکەن کە بریتین لە (١١٣ ) و ( ١٠٤)