plus4
پێش ٢ کاتژمێر
باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق لەبارەی گرنگی بەشداری لەسەرژمێری رایگەیاند: هەموو پڕۆژەو پلانەكان لەسەر بنەمای سەرژمێری دانیشتووان دادەنرێن، وەك پلانی تەندروستی و نیشتەجێبون و بودجە، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ زانینی ژمارەی فەرمانبەران، موچە و منداڵ و ژنان و كەمئەندامان و خانوی نیشتەجێبون و خەڵكانی خوێندەوارو نەخوێندەوار و ئەو منداڵانەی لەقوتابخانە دەرچووە لەگەڵ ژمارەی مردووان.
وتیشی، زانستی سەردەم بۆ هەر پڕۆژەیەك پشت بە سەرژمێری دەبەستێت چونكە ئەگەر ئاماری دروست لەبەردەستدا نەبێت، ناتوانرێت هیچ بڕیارێك بدرێت.
داواشیكرد هاوڵاتیان ئەم هەلە لەدەست خۆیان نەدەن و خۆیان سەرژمێر بكەن و خانوو سەروماڵیان تۆماربكەن لەگەڵ تۆماركردنی پیشەكانیان لەپێناو خزمەتی عێراق و بەرەوپێشبردنی وەڵات.
وتەبێژی حكومەت ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە سەرژمێری 2024 بەتەنها بۆ سەرژمێری دانیشتووان و ژمارەو رەگەز و تەمەن و دابەشكاری و شوێنی نیشتەجێبونیان نییە، بەڵكو پرۆسەیەكی گەورەیە و هەموو ئاماەكاری و تواناكان خراوەتە خزمەتی سەرخستنێوە.