كركوك
plus4
پێش 3 کاتژمێر

ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەپۆستیکدا وێنەی ئۆتۆمبێلێکی بڵاوکردوەتەوه که لەئیدارەی پێشوو دراوە بەراکان جبوری و نوسیوێتی؛ کە دەڵێم عەقڵیەتی بیابان حوکمی ئەم شارەی دەکرد لەخۆڕا نیە.

دەشڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلە کە وێنەی گرتووە ئؤتۆمبێلی حکومەتە واتە ماڵی میللەتە لای پارێزگارە وەکالەتەکەی پێشوو بوو و بەنوێیی وەریگرتووە، بەڵام دوای ئەوەی ئیدارەکە گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە هەرچی ئامێر و شمەکی کارەبایی نێو ئۆتۆمبێلەکە هەیە دەریانکردووەو فرۆشتوویانە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلەکە تەنها کەڤەرەکەیان بۆ بینای پارێزگا ناردووەتەوە.

ئەحمەد کەرکوكى لەکۆتاییدا نوسیوێتی ، ئەوەیە تروکمان پەندێکیان هەیەدەڵێت یا ئۆیلرەم یا زیفلرەم یانی یان یاریدەکەم یان تێکی دەدەم.