ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر
ئەو کەسانەی لەڕۆژانی سەرژمێریی گشتیدا، قەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە، لەچەند سلکێکی دیاریکراودان، ئەوانیش بریتین لە:
1- ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ناسنامەی فەرمییان هەیە
2- ستافی پزیشکی و کارمەندی بنکە تەندروستییەکان.
3- ئەندامانی ڕێگەپێدراوی هێزە ئەمنییەکان.
4 ئەو گەشتیارانەی بلیتی سەفەرکردنیان هەیە.
5- فەرمانبەرانی وەزارەتی پلاندانان.
6- ئۆتۆمبێلی ئەمبۆڵانس.
7- کارمەندانی باڵیۆزخانەکان.
8- کارمەندانی ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
جگە لەو کەسانە، بەهیچ شێوەیەک کەس مافی ئەوەی نییە تا تەواوبوونی ئەو ماوەیەی بۆ سەرژمێری دەستنیشانکراوە، لەماڵەکەی دەربچێت و لەنێو شارەکاندا بسووڕێتەوە یاخوود بچێتە شارو ناوچەیەکی تر، چوونکە قەدەغەی تەواوەتیی هاتووچۆ لەتەواوی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە ڕادەگەیەندرێت.