جبوري
plus4
berî 3 salan

راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت لەگەڵ وەفدێکی باڵای عێراق لە لەندەنە.

 

بەپێی چەند راگەیاندراوێکی پاریزگا، مەبەستی سەردانەکە بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیە بۆ حەویجەو ناوچە زیان بەرکەوتووەکانی دەستی تیرۆر.

 

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر لەمانگی ئەیلولی 2020 دەستەی دەستپاکی عێراق بەهۆی زۆری دۆسیەکانی گەندەڵی لەسەر ناوبراو، گەشتی دەرەوەی وەڵاتی لە ناوبراو قەدەغەکرد.

 

یەکێک لەو دۆسیانەی لەسەر راکان جبوریە، بەهەدەردانی پارەی سندوقی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ ناوچە زیان بەرکەوتووەکانی دەستی تیرۆر.