محافز
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 کاتژمێر

ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك:

- داوا دەكەم لەرۆژانی 20 و 21ی مانگ خێزانەكان لەماڵەكانی خۆیان بن.

 

- داوا دەكەم خێزانەكان كە لەدەرەوەی كەركوكن وەرنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆتان و لەسەرژمێری خۆتان تۆمار بكەن.

 

- ئەو دوو رۆژە كاتێكی خۆش لەگەڵ ماڵ و منداڵتان بەسەر بەرن تاوەكو تیمەكانی سەرژمێری بتوانن كارەكانیان بكەن.

 

- ئەوانەی لەشارەكانی دیكەن دەتوانن بگەڕێننەوە كەركوك و خۆیان تۆمار بكەن.

 

وەك سەرۆكی لیژنەی باڵای سەرژمێری چاودێری پرۆسەی سەرژمێری دەكەم.

 

لەو دوو رۆژە كارو كەسابەت دەوەستێت و ئێمە داوای لێبوردن دەكەین.