kirkuk
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 7 کاتژمێر

بەپێی دوایین زانیارییەكانی نەخۆشخانەی ئازادی شاری كەركوك، ژمارەی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدان بەهۆی روداوەكەی چیمەن بۆ سێ حاڵەت بەرزبوەتەوەو دۆخی بریندارەكانیش ناجێگیرە.

 

كەمێك پێش ئێستا سێیەم حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركرا كە ژنێك بوە بەناوی ( پەیمان شێرزاد شكور ) تەمەن 32ساڵ كە دانیشتووی قەزای خورماتوو بوە.

 

پێشتریش ( حوسام محەمەد عەلی تەمەن 42ساڵ و هاوبەش جومعە عەزیز ) لەروداوەكەدا دەستبەجێ گیانیان لەدەستدابوو.

 

بەپێی زانیارییەكان چوار برینداری روداوەكە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە كە سەرجەمیان كوردن و خەڵكی قەزای خورماتوون.

 

بەیانی ئەمڕۆ لەنزیك بازگەی چیمەن سەر رێگەی كەركوك- سلێمانی، روداوێكی هاتووچۆ بەهۆی پێكدادانی نێوان سێ ئۆتۆمبێل رویدا.