ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 ڕۆژ
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گرنگییەکانی سەرژمێریی بەتایبەت بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان ئاشکرا کردو هۆشداریدا لە نەگەڕانەوەی خەڵکی ئەو ناوچانە بۆ زێدی خۆیان لەڕۆژانی سەرژمێریی گشتیدا.
سەعدی ئەحمەد پیرە: تائێستا عەرەبە هاوردەکانی کەرکوک نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.
سەعدی ئەحمەد پیرە: دەبوو سەرژمێری لەکەرکوک دوای جێبەجێکردنی ماددەی 140 ئەنجامبدرایە.
سەعدی ئەحمەد پیرە: سەرژمێری پرسێکی حزبی نییەو پەیوەندیی بەهیچ لایەنێکی سیاسییەوە نییە، بەڵکو پرسێکی نەتەوەییە.
سەعدی ئەحمەد پیرە: داوا لههاووڵاتیانی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم دهكه لهڕۆژی سهرژمێریدا بگهڕێنهوه ناوچهكانی خۆیان.
سەعدی ئەحمەد پیرە: پێویسته ههوڵی گۆڕینی دیمۆگرافی لهو ناوچانه رابگیرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە: سهرژمێری ههنگاوێكی گرنگهو داهاتووی ناوچە جێناکۆکەکانی پێوه بهستراوه.
سەعدی ئەحمەد پیرە: پێویستە حکومەتی هەرێم بۆ هاوکاری و کارئاسانی بۆ گواستنەوەی خەڵکی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەستی کراوە بێت و تا سەرجەمیان بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان و لەوێدا بەشداریی سەرژمێری بکەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە: پاشەڕۆژی ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕادەستی قەدەر مەکەن و بەشداربن لەسەرژمێری.
سەعدی ئەحمەد پیرە: سەرجەم حزبەکان بەرپرسیارن لەهاندانی خەڵک بۆ بەشداری لەسەرژمێری و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان.
سەعدی ئەحمەد پیرە: داوا لەسەرجەم هاووڵاتیانی ناوچە کێشە لەسەرەکان دەکەم، لەڕۆژانی ١٨و ١٩ی ئەم مانگەوە بگەڕێنەوە ناوچە ڕەسەنەکانی خۆیان و بەشداریی سەرژمێری بکەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە: عەرەب لەئەوسەری دنیاو هێنراون و لەکەرکوک نیشتەجێکراون و کوردی ڕەسەنی شارەکە دەرکراون.
سەعدی ئەحمەد پیرە: لەساڵی 2003وە باسی سەرژمێریی دانیشتووان کراوە، کەچی هەر دواخرا بۆ ئێستا.
سەعدی ئەحمەد پیرە: ئەوکاتە سەرژمێری دروست و بێگەرد دەبێت، گەر ماددەی 140 جێبەجێکراو بارودۆخ ئاسایی کرایەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە: دەبێت ئەو کوردانەی تەعریب کراون ببرێنەوە جێگەی باو باپیرانیان و عەرەبی هاوردە نەمێنێت کە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە نیشتەجێکراون، ئەوکات دەڵێین سەرژمێرییەکی بێگەردە.
سەعدی ئەحمەد پیرە: سەرژمێری بابەتێکی نیشتمانی و نەتەوەیی گشتگیرە، ئەوەی بەئاگرو ئاسن نەتوانرا جێبەجێبکرێت، ئێستا بەڕێگەیەکی دیموکراسیانە لەدەرگای پشتەوە دەتوانین ئەنجامیبدەین.
سەعدی ئەحمەد پیرە: نەکەن بڵێن ناچین و ناگەڕێینەوە بۆ ناوچەکانمان، ئەمە پرسی هیچ حزب و لایەنێک نییەو پرسێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە.
سەعدی ئەحمەد پیرە: داواکارین هاووڵاتیان بچنەوە شوێنەکانی خۆیان، کەرکووکییەکان بۆ کەرکوک، قەرەتەپەیی بۆ قەرەتەپەو شەنگالییەکان بۆ شەنگال و ناوچەکانی تریش، لەناوچە، ناحیەو لادێکانی خۆیان بەشداریی سەرژمێری بکەن.