پێش 3 ڕۆژ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه : محه‌مه‌د شیاع سودانی لە شاری هەولێر له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه ، لە سەرەتاوە دەستخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، پاشان دەستکرا بە تاوتوێ کردنی فایلە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانیش دیارترینیان هەوڵەکان بو بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمەوە.
سەبارەت بە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم سودانی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ، لایخۆیه‌وه مه‌سرور بارزانی جەختی لە پێویستی دورخستنەوەی پرسی خەرجکردنی موچەی هەرێم لە هەر ناکۆکییەکی سیاسی کردەوە، لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق.