پەروەردەی کەرکوک
plus4
پێش هەفتەیەک

دامەزراندن بۆ چەن ناوچەیەکی عەرەبنشینی کەرکوک لەلایەن کوردەوە ڕەتدەکرێتەوە و لێپرسراوێکی پەروەردە وەڵام دەداتەوە،

پاش لێدوانەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک لەبارەی ڕەخساندنی هەلی دامەزراندن بۆ چەن پسپۆڕییەکی دیاریکراو هەروەها لەچەن ناوچەیەکی دیاریکراوی عەرەبنشین لەڕۆژئاوای کەرکوک،

کەمێک پێش ئێستا سامان مەجید یاریدەدەری بەڕێوبەری پەروەردە لەڕونکردنەوەیەکدا بۆ پڵەس4 ئەو لێدوانەی ڕەتکردەوەو ڕایگەیاند ئێمە وەک کورد بەهیچ جۆرێک ڕازی نابین دامەزراندن چەن ناوچەیەکی دیارکراو بگرێتەوە بەڵکو دەبێت مافی هەموو ناوچەکان وەکو یەک بێت،

ناوبراو وتیشی جگە لەو حەوت هەزار گرێبەستەی بڕیارە ڕابگەیەندرێت، هیچ جۆرە تەخسیسێکی دارایی دیکە بۆ ئەو پڕۆسەیە نیەو ئێمە وەک پەروەردە کار لەسەر دەستنیشان کردنی ئەو پسپۆڕییانە دەکەین وڕەوانەی پارێزگای دەکەین تا پەسەند بکرێت وبخرێتە نێو حەوت هەزار گرێبەستەکەوە، پێچەوانەی ئەمە لای ئێمە قبوڵ کراو نیەو ئێمە وەک کورد زۆرینەی ئەنجومەنین ولەدەسەڵاتی پارێزگاردایە هەر جۆرە ناهاوسەنگیەک لەڕێژەو ناوچە لەدامەزراندندا بەدی بکات واژۆی لەسەر نەکات وڕەتی بکاتەوە...