
plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەبەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنێت: گرووپێکی لەیاسابەدەر بە ناوی هەیئەی تەنسیقی موقاوەمەی عێراقی، کە لامان ڕوون و ئاشکرایە لە لایەن چ کەسانێکەوە هان دەدرێن، لە بەیاننامەیەکدا کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەمایان هەڵبەستووە و هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئەم هەرەشانە نوێ نین و بەکردەوەش تا ئێستا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق ئەوەی لە توانایاندا بووە بە فیتی هێزە دەرەکییەکان کردوویانە و بەرهەمیان بۆ عێراق تەنیا وێرانکاری و ئاژاوە بووە.
دەشڵێت، هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر هەرێمی کوردستان کە کیانێکی دەستووریی ناو عێراقە، باجێکی قورسی دەبێت. ئەوان لە مێژوو وانەیان وەرنەگرتووە گەرنا دەیانزانی کە هێزی گەورەتر و پڕچەکتر لە ئەوانیش نەیتوانیوە ئیرادەی گەلەکەمان ببەزێنێت.