دادگای کەرکوک
plus4
پێش 5 ڕۆژ

دادگای تاوانی كەركوك حوكمی لەسێدارەدانی بۆ ئەو تاوانبارە دەكرد كە سەر بە چەكدارانی داعشەو تاوانبارە بە كوشتنی كوڕێكی بەڕێوەبەری ناحیەی سلێمان بەگ.

بەپێی هەواڵكی ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری ، ئەو تــ.ــیرۆریستە ، موعتەز عەبدولوەهاب عەلاوی کە دەکاتە كوڕی بەڕێوەبەری ناحیەی سلێمان بەگی لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا كوشتووە و مەبەست لەئەنجامدانی تاوانەکەش، بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەراوكێ بووە لەنێو هاوڵاتیانی سنورەكە.

رۆژی 12ی ئازاری ئەمساڵ لە ناوچەی 55 ی شاری كەركوك، موعتەز عەبدولوەهاب عەلاوی تەمەن 25 ساڵان كە كوڕی بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی سلێمان بەگ بوو لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا تەقەی لێكرا و كوژرا.

پاشان نەهێشتنی تاوانەكانی پۆلیسی كەركوك دوای هەوڵێكی زۆر و بەدواداچونێكی ورد توانیان ناسنامەی تۆمەتبارەكە بدۆزنەوە، تیمی هونەری هەواڵگری و خلیەی سقوڕ بەهاوكاری هەواڵگری خورماتوو و بەشی تەكنیك و زانیارییەكانی كەركوك گەڕان و پشكنینیان دەستپێكرد و دەستیانكرد بەدانانی بۆسە لەچەند شوێنێك تاوەكو لەنێو شاری بەغدا دەستگیریان كرد.

هەرچەند ئەوکات پۆلیس ئاماژەی پێنەكردبوو، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی Plus4 بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایشی سلێمانی رۆڵی گەورەی لەهاوكاریكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراقدا هەبوە بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە.