plus4
پێش 5 ڕۆژ
پارێزگاری كەركوك لەگەل نوێنەری جوتیارانی گوندەكانی( پەڵكانەو شناغەو سەربەشاخ و گابەردە) كۆبوەوەو فەرماندەی فیرقەی 8 كە لەو سنورەن ئامادەیبوو.
دوای كۆبونەوەكە رێبوار تەها پاڕێزگاری كەركوك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ووتی :-
تا ئێستا كار بەبشێك لە بڕیارەكانی بەعس دەكرێت.
دەبێت هەر ئێستا ئەو جوتیارە كوردەی دەستگیركراوە ئازاد بكرێت.
لەچەند رۆژی داهاتوودا كۆبونەوەی دیكەمان دەبێـت بەئامادەبوونی ئەوانەش كە ئیدیعای ئەوە دەكەن خاوندارێتی زەوی وزاری ئەو سنورەدەكەن.
دەماوەنێـت بەپێی یاسا چارەسەری كێشەی زەوی و زاری جوتیارانی ئەو سنورە بكەین.
چاوەڕوانبوین لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بدرێت لەسەر پرۆژە یاسای گەڕانەوەی زەوی و زاری جوتیاران بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان ، بەڵام تائێستا بەهۆی بوونی ئاستەنگ نەتوانراوە دەنگی لەسەر بدرێت.