تەقینەوەكەی موسەلا
plus4
پێش 10 مانگ

دەزگای ئەمنی وەتەنی عێراق ئاشکرایکرد کە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم توانیویانە ئەو کەسە دەستگیر بکەن کە تۆمەتباری سەرەکییە لەتەقاندنەوەی دووکانەکەی گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکوک کە بەهۆیەوە خاوەن دووکانەکەو هاوسەرەکەی برینداربون.

 

دەزگا ئەمنییەکە دەڵێت: تۆمەتبارەکە لە دوای ئەنجامدانی کردەوەکە بەرەو دەرەوەی عێراق هەڵاتبوو، دوای 5 رۆژ توانرا بگەڕێنرێتەوە سلێمانی و بەماددەی 4ی تیـــ.رۆر دەستگیرکراوە.