محمد الحافظ
plus4
پێش هەفتەیەک

محەمەد حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند: ئەو ئەندامانەی لەدانیشتنەکاندا بەشدارنابن، هۆشداری ( ئینزار ) کراون و بەپێی پەیڕەوی هەموارکراو هەر ئەندامێک لەچوار دانیشتن ئامادە نەبێت ( غائب ) ئەوە دووردەخرێتەوە.

 

وتیشی، پێش 48 کاتژمێر ئەندامانی ئەنجومەن لەدانیشتنەکان ئاگادار دەکرێنەوە و 7 ئەندامی ئەنجومەن بەبیانوی تۆمارکردنی سکاڵا دژی ئەنجومەنەکە ئامادەنین لەدانیشتنەکاندا بەشداربن.

 

حەوت ئەندامەکەی لەدانیشتنەکاندا بەشدار نابن بریتی لە ( راکان جبوری، ئەحمەد حەمدانی، سەلوە مەفرەجی، حەسەن مەجید، شۆخان مەجید، سەوسەن عەبدولواحید و ئەحمەد رەمزی ).